لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك پێكانی یاریزانانی خولی نایابی ئینگلیزی له وه‌رزی رابردوو 2016 ـ 2017 له‌گه‌ڵ گوژمه‌ی زیانی داراییان، ئاشكرا كردووه، گه‌نجینه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، له‌نێو هه‌ر 20 یانه‌كه‌دا، زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه. به گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی رۆژنامه‌ی The Sunی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، یاریزانانی پرێمه‌رلیگ به درێژایی وه‌رزه‌كه تووشی پێكانی جۆراوجۆر بووینه، ئه‌وه‌ش نزیكه‌ی 177 ملیۆن پاوه‌ند، وه‌ك زیان له‌سه‌ر یانه‌كانیان كه‌وتووه، كه مووچه‌ی یاریزانه پێكراوه‌كان ده‌گرێته‌وه، كه له ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌یان له یاریگه‌كان وه‌ریان گرتووه، لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌رزبوونه‌وه‌ی گوژمه‌كانی به 20 ملیۆن پاوه‌ند، به به‌راورد به وه‌رزی 2015 ـ 2016 تۆماركردووه، كه 157 ملیۆن پاوه‌ند بوو. مانچێسته‌ر سیتی وه رزه‌كه‌ی له پله‌ی سێیه‌م كۆتایی پێهێنا، هه‌رچه‌نده یاریزانه‌كانی تووشی 30 پێكان هاتن، كه كه‌مترین ژماره‌ی پێكانه له‌نێو هه‌موو یانه‌كاندا، كه‌چی زۆرترین زیانی له لایه‌نی دارییه‌وه به‌ركه‌وتووه، كه 18.3 ملیۆن پاوه‌نده، زۆرترین پشك به‌ر به‌رگریكاری به‌لجیكی كاپتن ڤینسنت كۆمپانی كه‌وت، كه مووچه‌ی هه‌فتانه‌ی 150 هه‌زار پاوه‌نده، چونكه پێكانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی، ماوه‌ی 255 رۆژی وه‌رزه‌ی دوورخسته‌وه، تیپه‌كه زۆر به‌ده‌گمه‌نی سوودی له تواناكانی وه‌رگرت. كۆمپانی تاكه یاریزانی تیپه‌كه‌ی راهێنه‌ر پیپ گواردیۆلا نه‌بوو، كه ماوه‌ی پێكانه‌كه‌ی درێژه‌ی كێشابێت، به‌ڵكو لیسته‌كه له یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ، ئینگلیزی ره‌حیم ستیرلینگ، به‌رازیلی خیسۆس جونیۆر، فه‌ره‌نسی باكاری سانیا و هه‌ردوو ئه‌ڵمانی ئێلكای گۆندۆگان و لیرۆی سانی پێكهاتووه، كه مووچه‌ی هه‌ریه‌كیان گوژمه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌یانی له یاریگه‌كان به‌رزكرده‌وه. یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدیش له ركابه‌ره‌كه‌ی به به‌ختتر نه‌بوو، گومژه‌ی پێكانی یاریزانه‌كانی 17.8 ملیۆن پاوه‌ند بوو، به‌هۆی پێكانی یاریزانه‌كانی (51 جار)، ئه‌وه‌ش راهێنه‌ری یانه‌كه خۆزێ مۆرینیۆی ناچار كرد، پشت به چه‌ند یاریزانێكی گه‌نج ببه‌ستێ و گۆڕانكاریی نیمچه به‌رده‌وام له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا بكات، به‌مه‌ش نه‌یتوانی له رێگه‌ی پرێمه‌رلیگه‌وه بگاته چامپیۆنزلیگ، پێكانی هێرشبه‌ره‌كه‌ی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ، مه‌ترسیدارترینی ئه‌و پێكانانه بوو، كه وایكرد ورزه‌كه‌ی به زوویی كۆتایی بێت، هه‌روه‌ها گرانترین یاریزانیشی پۆل پۆگبا تووشی پێكان بوو، كه رۆڵی له به‌رزكردنه‌وه‌ی گوژمه‌كان هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مووچه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی گه‌وره وه‌رده‌گرێت. له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، یانه‌ی ئارسیناڵ له نه‌فره‌تی پێكانه‌كان ده‌ربازی نه‌بوو، كه رۆڵی هه‌بوو له‌وه‌ی له چوار پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كۆتایی پرێمه‌رلیگ دووری بخاته‌وه، گوژمه‌ی پێكانی یاریزانه‌كانی نزیكه‌ی 16.2 ملیۆن پاوه‌ند بوو، به‌هۆی پێكانی یاریزانه‌كانی (51 جار)، مه‌ترسیدارترینیان پێكانی یاریزانی ئیسپانی سانتی كازۆرلا بوو، كه ماوه‌یه‌كی زۆر له ریزه‌كانی تیپه‌كه‌ی دابڕا و مووچه‌ی خۆشی هه‌ر وه‌رده‌گرت. یانه‌ی لیڤه‌رپوول نزیكه‌ی 13.6 ملیۆن پاوه‌ندی داوه، له‌به‌ر پێكانی یاریزانه‌كانی (47 جار)، به‌تایبه‌تی پێكانی ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه‌ی فیلیپ كۆتینیۆ، كه به‌هۆی پێكان چه‌ندین گه‌ڕ له پێكهاته‌ی تیپه‌كه دابڕا. لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، یانه‌ی چێڵسی له هه‌موو یانه‌كانی ركابه‌ره‌كانی له‌سه‌ر نازناوه‌كه باشتر بوو، ئه‌وه‌ش رۆڵی هه‌بوو سه‌رووی ریزبه‌ندی خوله‌كه بگرێت و نازناوه‌كه‌شی به‌ده‌ستبێنێت، یاریزانه‌كانی ته‌نیا 21 جار تووشی پێكان بوون، گوژمه‌كه‌شی 6.6 ملیۆن پاوه‌ند بوو، هیچ یاریزانێكی تووشی پێكانی قورس نه‌بوو، كه وابكات ماوه‌یه‌كی درێژ دوور بكه‌وێته‌وه، به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه راهێنه‌ره ئیتاڵییه‌كه‌ی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی، له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كانی وه‌رزدا، به‌یه‌ك پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كرد. یانه‌ی تۆتێنهام هۆتسپێر (دووه‌می پرێمه‌رلیگ) ئه‌ویش زۆری تووشی نه‌فره‌تی پێكانه‌كان نه‌بوو، كۆی پێكانی رۆڵه‌كانی راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتینی ماوریسیۆ پۆچیتینۆ 32 پێكان بوو، گوژمه‌كه‌شی 8.5 ملیۆن پاوه‌ند بوو، مه‌ترسیدارترین پێكان، پێكانی گۆڵپارێز هۆگۆ لۆریسی فه‌ره‌نسی بوو له سه‌ره‌تای وه‌رز، پاشان گۆڵكاره‌كه‌ی هاری كه‌ین له نیوه‌ی وه‌رزدا، كه هه‌ریه‌كه‌و چه‌ند گه‌ڕێك له تیپه‌كه دابڕان.










إرسال تعليق