ەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە سێ ساڵی رابردوودا بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە، قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانیی نێوان هەرێمی كوردستان و دەرەوە، بە رێژەی 23% پاشەكشەی كردووە، بەڵام ئێستا بەهۆی دووركەوتنەوەی داعشەوە، جوڵەی بازرگانی لەگەشەدایە و پێشبینی دەكەن قەبارەی ئەو ئاڵوگۆڕە روو لە هەڵكشان بكاتەوە. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، لە ماوەی 13 ساڵی رابردوودا هەرێمی كوردستان بە بەهای زیاتر لە 136 ملیار و 539 ملیۆن و 963 هەزار دۆلار كاڵای جۆراوجۆری لە 15 وڵات هاوردە كردووە. قەبارەی ئەو ئاڵوگۆڕە بازرگانییەش لە ساڵی 2004 تاوەكوو 2013 بەردەوام لە هەڵكشاندا بووە، بەجۆرێك لە 4 ملیار و 28 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 17 ملیار و 210 ملیۆن دۆلار زیادی كردووە، بەڵام لە سێ ساڵی رابردوودا قەبارەی ئەو ئاڵوگۆڕە بە رێژەی 23.4% پاشەكشەی كرد و ساڵی رابردوو بە بەهای 13 ملیار و 192 ملیۆن و 473 هەزار دۆلار كاڵا هاوردە كراوە. نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی دەڵێت "بەهۆی بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدا و سەرهەڵدانی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت، هەرێمی كوردستان رووبەڕووی قەیرانێكی سەختی دارایی بووەوە و داهاتی تاك رووی لەكەمی كرد، ئەمەش خواستی بەكاربردنی كاڵای سنووردار كرد، بۆیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ساڵی رابردوودا بەراورد بە ساڵی 2013 بە رێژەی 23.4% دابەزیوە". وەك ئەو دەڵێت، ئێستا بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی داعش لەسەر هەرێمی كوردستان و گەڕانەوەی سەقامگیری، جموجۆڵی بازرگانی زیادی كردووە و ساڵی رابردوو بەراورد بە 2015 ، بە رێژەی 2.1% گەشەی كردووە، ئەمساڵیش جوڵەیەكی باش هەیە، بۆیە پێشبینی دەكەن قەبارەی ئەو ئاڵوگۆڕە وەكوو رابردوو روو لە هەڵكشان بكاتەوە. ئامارەكەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هاوردەكردنی كاڵاكانی دابەشی 21 گرووپ كردووە كە بریتین لە بەرهەمە (ئاژەڵی و پەلەوەرییەكان، سەوزە و میوە، رۆنی خۆراك، خواردن و خواردنەوە، كانزایی، كیمیاوییەكان، پلاستیك، لاستیك، پێستە، دار، كاغەزییەكان، رستن و چنین، پێڵاو، كەلوپەلی بیناسازی، ئاسن و بەرهەمەكانی، ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، ئۆتۆمبێل و ئامێری قورس، كەلوپەلی پزیشكی، جوانكاری، هەندێ كاڵای دیكە). لەنێو كاڵا هاوردەكراوەكاندا ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان، ئۆتۆمبیل، ئامێرە قورسەكان و ئاسن و بەرهەمەكانی پشكی شێریان بەركەوتووە، دوای ئەوانیش بەرهەمە خۆراكییەكانی وەك خواردن و خواردنەوە، سەوزە و میوە، بەرهەمە ئاژەڵی و كیمیاوییەكان ئینجا رستن و چنین دێن. لەداتاكاندا دەردەكەوێت رێژەی پاشەكشەی هاوردەكردنی كاڵا لە سێ ساڵی رابردوودا زیاتر لە كەرەستەی بیناسازی، ئۆتۆمبیل و ئامێرە قورسەكان، بەرهەمە كانزاییەكان، دار و پێویستییەكانی نێوماڵدا بووە. لەبەرامبەردا خواست لەسەر هاوردەكردنی خۆراك، بەرهەمە كیمیاوییەكان و بەرهەمەكانی پێستە زیاد بووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە بەهۆی










إرسال تعليق