GuidePedia
hanafi

0
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی‌ دامه‌زراوه‌كه‌ی له‌ سه‌نگه‌ری یه‌كه‌می رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌ و له‌ جه‌نگی 3 ساڵه‌ی داعشدا، رۆڵێكی فراوانیان له‌ پاراستنی ئاسایشی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌كانی جه‌نگیشدا هه‌بووه‌، به‌رده‌وام نوێنه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ بیانیانه‌ش له‌ هه‌موو ئاسته‌كان ده‌بینێ كه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، دوای ره‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌كانی داعش له‌ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ئێستا زیاتر كار له‌ دۆسێی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌كات.بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی ئه‌مریكا ووڵاتانی دیكه‌ی كردووه‌. له‌ ئاستی ناوخۆییش چه‌ندین كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت كۆنفرانسی تایبه‌تی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سازكردووه‌ و له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی 12 ی 2016 دا له‌ زانكۆی ئه‌مریكی كوردستان - دهۆك به‌ به‌شداری شاره‌زایان و كه‌سانی پسپۆڕ و به‌رپرسانی ناوخۆیی و عێراقی و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان "كۆنفرانسی سەربەخۆیی كوردستان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و دەرفەت" بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌و له‌مپه‌ره‌كان سازكرد.  ئێستاش كه‌ له‌ میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان قسه‌ له‌باره‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازی ناوچه‌كه‌ ده‌كات، زۆرترین قسه‌كانی بۆ باسكردن له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ته‌رخان ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ له‌م دیداره‌ تایبه‌ته‌ی كوردستان 24، ته‌واوی پرس و باسه‌كان له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌و پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌ ته‌رخانكراوه‌، كه‌ زۆرینه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ 7/6/2017 بڕیاریاندا رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجامبدرێت.  ئه‌م دیداره‌ هاوكاتی ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆمی كوردستانیشه‌، كه‌ له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌دا بڕیاریاندا چه‌ند شاندێك بۆ وتووێژ و سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ناوخۆی كوردستان كه‌ تا ئێستا خۆیان ساغنه‌كردووه‌ته‌وه ‌و عێراق و توركیا و ئیران و وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا پێكبهێنن، ئیستاش شاندێك به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته‌ برۆكسێلی پایته‌ختی به‌لجیكا و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌وروپی گفتوگۆكانیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ده‌ستپێبكه‌ن.  راویژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی كوردستان 24 گه‌شبینه‌ به‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌نگ به‌ (به‌ڵێ) ده‌ده‌ن و بڕیاردانی كورد له‌م قۆناغه‌دا به‌ چاره‌سه‌ری زۆرێك له‌ كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان ده‌زانێت كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه‌تی.

LOGO ICE

إرسال تعليق

 

Top